ڕۆژی سێشه‌ممه و له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا هێله‌ری كلنتنی دیموكرات له ڕه‌وشی به‌رگریـكردندا بوو سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سـاڵی 1996 ی بۆ بۆسـنیا. هاوكات جۆن مه‌كـكه‌ینی كۆماری متمانه‌ی له‌باره‌ی چاكـكردنی ئابوری له لایه‌ن خۆیه‌وه بته‌وكرد.
جێم مه‌ڵۆن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارمان هێرۆ زه‌نگه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سیناتۆر كلنتن هه‌ڵـمه‌تی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی بردۆته په‌نسـیلڤانیا كه له 22 ی مانگی چوار هه‌ڵـبژاردنێـكی تری به‌رایی له‌وێ ئه‌نجامده‌درێت.
به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌كان له په‌نســیلڤانیا كلنتن له پـێش باراك ئۆبامای ڕكابه‌رێتی.
به‌ڵام بۆ دووهه‌مین ڕۆژی یه‌ك له دوای یه‌ك كلنتن به‌رگری له سه‌ردانی خۆی بۆ بۆسـنیا ده‌كات كه له سـاڵی 1996 وه‌ك خانمی یه‌كه‌م چووبووه ئه‌وێ.
هه‌فته‌ی ڕابردوو كلنتن گوتی ئه‌و نیشـتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان له فڕۆكه‌خانه هاتۆته‌وه یاد له ژێر گولله‌ی سیره‌گر بوو كه خۆی و ئه‌ندامانی تری پارتیـیه‌كه‌ی سه‌ریان داگرت و ڕایان‌كرد تا سواری ماشێنه‌كان بوون.
به‌ڵام وێنه‌ی هه‌واڵه‌كان نیشـانی دا كه كلنتن زۆر له‌سه‌ر خۆیه و له لایه‌ن گروپـێـكی پـێشـوازیكه‌ره‌وه به‌خێرهاتن ده‌كرێت كه كچێـكی ته‌مه‌ن 8 سـاڵیشـی تیادایه.
ڕۆژی سێشه‌ممه كلنتن له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا گوتی ماوه‌یه‌كی درێژی هه‌ڵـمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردن بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵه‌یه سـه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بكات.
هێله‌ری كلنتن: " من هه‌ڵه‌یه‌كم كرد، ئێوه ده‌زانن من بیره‌وه‌ریـیه‌كی ترم هه‌بوو. هه‌موو هاوكاره‌كانم و كه‌سـانی تر به شـێوه‌یه‌ك كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ده‌رچوون له‌و مه‌سه‌له‌یه. كه‌واته من هه‌ڵه‌یه‌كم كردووه و ئه‌وه‌ش شـتێـكه كه ڕوو ئه‌دات و ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه منیش مر‌ۆڤم و ده‌زانن كه بۆ هه‌ندێ كه‌س ئه‌مه ئاشـكرابوونێـكی گه‌وره‌یه."
سـیناتۆر ئۆباما هه‌ڵمه‌ته‌كانی خۆی له ڕۆژی چوارشه‌ممه به سه‌ردانی نۆر‌ث كارۆلاینا ده‌سـتپـێـده‌كاته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی له ڤێرجن ئایلاند به پـشوودان به‌سه‌ر برد.
هاوكات كاندیدی چاوه‌ڕوانكراوی كۆماریـیه‌كان سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین له ڕۆژی سێشه‌ممه له وتاره‌كه‌یدا له كالیفۆرنیا سه‌نگی خسـته سه‌ر بواری ئابوری.
مه‌كـكه‌ین گوتی ئه‌و ژماره‌یه‌ك چاره‌سه‌ری شـیاو بۆ كێشـه‌ی دارایی خانوو له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌خاته ڕوو، گوتیشی ڕێـگا نادات به‌وه‌ی كه پـێی گوت باوه‌ڕێـكی به‌رته‌سـكی سـیاسی باڵ بكێشـێت به‌سه‌ر شـته گونجاوه‌كاندا.
جۆن مه‌ككه‌ین: " ڕێـگام بده‌ن كه به ئاخافتنێـكی ئاشـكرا و ڕوون ده‌ستپـێـبكه‌ین، من له سـاڵی هه‌ڵـبژاردندا یاری به سـیاسه‌ته‌كانی سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی خانووبه‌ره ناكه‌م. من هه‌موو شـتێـك به‌پـێی ئه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنم كه ئه‌و كاره چه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی یان زیانی هه‌بێت بۆ هه‌وڵه‌كانی ئێمه له پـێناو مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵۆزیـیانه‌ی ئێستا ڕووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه."
مه‌كـكه‌ین ڕه‌خنه‌ی لێـگیراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ڵـمه‌ته‌كه‌یدا سه‌رنجێـكی زۆر ده‌داته شه‌ڕی عێراق و زۆر باس له نیگه‌رانیـیه‌كانی ئابوری ناوخۆ ناكات كه بووه به مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی ده‌نگده‌ران.