وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـربیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر زۆر له وڵاتانی جیهان دان به سه‌ربه‌خۆیی
كۆسـۆڤۆدا بنێن، ئه‌وا پـێویسـتیشه پـشتیوانی له دابه‌شـبوونی وڵاتانی تریش بكرێت، به عێراقیشه‌وه.
له هانۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـربیا به خوێندكارانی ڤێتنامی گوت كۆسـۆڤۆ پـێشـێـلكاریـیه‌كانی پـێـشووی سـربیای به‌كارهێناوه بۆ ڕه‌وایـیدان به سه‌ربه‌خۆیـیه‌كه‌ی.
هه‌ر له‌و لێـدوانه‌یشـیدا پـرسـیاری كردووه بۆچی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی پـشـتیوانی له دابه‌شـبوونی عێراق ناكات بۆ كورده‌كان یان له وڵاتانی تریش كه دڕندایه‌تی نه‌ژادی تیادا ڕووداوه وه‌ك ڕوه‌ندا و سـودان.
ڤوك جێرمێچ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـربیا به سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی له ڤێتنامه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی و كارداری له نێوان سـربیا و ڤێتنامدا.