Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی پاكسـتان سـوێندی یاسایی خوارد


په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان سوێندی قانونی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی خوارد.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ڕێز موشـه‌ڕه‌ف له‌ مه‌راسـیمێـكی تایبه‌تدا له‌ كۆشـكی سه‌رۆكایه‌تی سوێندی به‌ سه‌رۆكی پـێشـووی په‌رله‌مان خوارد.

به‌ڕێز گه‌یلانی زیا له‌ چوار سـاڵ له‌ سه‌رده‌می موشـه‌ڕه‌ف له‌ به‌ندیخانه‌ی به‌سه‌ربردبوو و ئه‌ندامێـكی باڵای پارتی گه‌لی پاكسـتانه‌ كه‌ ڕێبه‌ری تیرۆركراوی ئۆپـۆزیسـیۆن بێنه‌زیر بۆتۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.

هه‌ر سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ جۆن نیگرۆپـۆنتێ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕیچارد باوچه‌ری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ گه‌یشـتنه‌ پاكسـتان تا وتووێـژ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌ت بكه‌ن و چاویان به‌ نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆك وه‌زیرانی پـیشـوو و ئه‌ندامی باڵای حكومه‌ته‌ هاوبه‌نده‌ نوێـیه‌كه‌ كه‌وت.

XS
SM
MD
LG