ژماره‌ی سـه‌ربازه ئه‌مریكایـیه‌كان كه له شه‌ڕی به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له
عێراق كوژراون هه‌ر به چه‌ند ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی پـێـیناوه‌ته شه‌شه‌مین سـاڵیـیه‌وه گه‌یشـتۆته 4 هه‌زار سه‌رباز.
وته‌بێژی كۆشـكی سـپـی ده‌ینا پـێرینۆ ڕۆژی دووشه‌ممه وتی سه‌رۆك بوش ئه‌فسوسی بۆ هه‌ركام له‌و ژیانانه ده‌كات كه له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا له‌ده‌سـتدراون.
سه‌رۆك بڕیار وایه ڕۆژی دووشه‌ممه له ڤیدیۆ كۆنفرانسێـكی دوو كاتژمێری‌دا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تره‌یه‌س و ڕایان كرۆكه‌ر باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق به‌شـداری بكات.
پـه‌تره‌یه‌س و كرۆكه‌ر بڕیار وایه له 8 و 9 ی مانگی ئه‌پـریل له كۆنگرس گه‌واهی بده‌ن. سه‌رۆك بوش ئه‌یه‌وێت بیروڕایان وه‌ربگرێت له‌وه‌ی ئاخۆ به‌رده‌وامبن له كێشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌كان و یاخود پـشـوویه‌ك وه‌ربگرن بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی باره‌كه.
له لایه‌كی تره‌وه بۆمبێـكی لێوار ڕێـگا له ڕۆژی دووشه‌ممه له دیاله ته‌قیوه‌ته‌وه و 2 سه‌ربازی عێراقی كوشـتووه و 4 ی تریشی برینداركردووه.
ژماره‌ی ئه‌و عێراقیـیانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕی عێراقه‌وه كوژراون له نێوان ده هه‌زار تاكو سه‌دان هه‌زاره.