میلیتانی به‌رگومان له پاكستان 36 تانكه‌ری نه‌وت هه‌ڵـگریان ته‌قاندۆته‌وه كه
سـووته‌مه‌نیـیان بۆ هێزه‌كانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌فغانسـتانی دراوسێ ده‌برد.
دووشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی پاكسـتان گوتیان یه‌كشه‌ممه شه‌وه‌كه‌ی هێرشـبه‌ره‌كان 2 بۆمبیان له نزیـك كامیۆنه‌كان ته‌قاندبووه‌وه، له ئه‌نجام ئاگر و ته‌قینه‌وه ناوچه‌ی عه‌شـیره‌ت نشینی خه‌یبه‌ری داگرتبوو. به كه‌می 70 كه‌س برینداربوون.
زیاتر له 80 كامیۆن به‌ره‌و ئه‌فغانسـتان كه‌وتبوونه ڕێ و بۆ پـشوودان له ناوچه‌كه ڕاگیرابوون كاتێـك ته‌قینه‌وه‌كه ڕوویدا.
كه‌س به‌رپـرسـیارێتی هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌سـتۆ.