له‌شـكری ئێران ئه‌وا بۆ چه‌ند ڕۆژێـكه به بیانووی لێدانی هێزه‌كانی پارتی ژیانی ئازادی كوردسـتان (پـژاك) تۆپـبارانی ناوچه سـنووریـیه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر ئاوات عه‌لی یار
شـاره‌زای كاروباری سـیاسی سـازكردووه.
دكتۆر ئاوات عه‌لی یار ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بیانووی ئێران بۆ تۆپبارانكردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان بوونی ئۆپـۆزیسـیۆنی كوردی بێت له‌وێ، خۆ ئێران بۆخۆی گروپه‌كانی ئه‌نسـار ئه‌لئیسلام و جوندولڵای دروسـتكردووه و به گژ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانیان ده‌كاته‌وه، ئینجا به‌و پـێـیه بێت حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌توانێت هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.