Accessibility links

ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ تۆپـبارانكردنی ناوچه‌ سـنووریـیه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رزه‌نشتی ده‌كات

  • له‌تیف فه‌رهادی

بۆ ماوه‌ی پـێـنج ڕۆژه‌ له‌شـكری ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ تۆپـبارانكردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شـاری قه‌ڵادزێ و له‌ ئه‌نجامدا زیانێـكی زۆر به‌ مه‌ڕ و ماڵات كه‌وتووه‌ و دانیشـتووانی پـتر له‌ 8 گوندی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ماڵه‌كانیان به‌جێـهێشـتووه‌.

له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ سـلێمانیـیه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌.

له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتانیش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌رزه‌نشـتی تۆپـبارانه‌كه‌ی كردووه‌ و داوای ڕاگرتنی كردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و گفتوگۆیه‌كیشی له‌گه‌ڵ جه‌بار یاوه‌ر بریكاری وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان و وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ كردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG