Accessibility links

دوو خۆپـیشـانده‌ری كورد له‌ ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزی شـاری وان‌دا ده‌كوژرێن


سه‌رچاوه‌كانی ئاسایشی توركی ده‌ڵێن له‌ پـێـكدادانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له‌ نێوان پـۆلیسی گێره‌شـێوێنی و خۆپـیشـانداره‌ كورده‌كاندا له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به‌لای كه‌م 60 كه‌س برینداربوونه‌. هه‌روه‌ها 2 خۆپـیشـانداری تر له‌ پـێـكدادانه‌كاندا كوژراون.

پـۆلیس ده‌ڵێت به‌لای كه‌م 160 كه‌س له‌ توندوتیژیـیه‌كاندا ده‌سـتگیركراون كه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌ گێڕانه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی سه‌ری سـاڵی نوێی كورده‌كاندا كه‌ له‌ 2 شـار سه‌ریهه‌ڵـدابوو هه‌ڵـگه‌ڕابووه‌ خۆپـیشـاندان بۆ پـشـتیوانیـكردن له‌ پارتی كرێـكارانی كوردسـتانی قه‌ده‌غه‌كراو و یاخود په‌كه‌كه‌.

له‌ شـاری وان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆپـیشـانده‌ران به‌ردیان هاویشـتۆته‌ پـۆلیس كه‌ به‌ دار و گولـله‌باران و گازی فرمێسـك ئاور وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌ بۆ بڵاوه‌پـێـكردنی نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س. هه‌روه‌ها له‌ یووسكۆڤا و شـاره‌كانی تر خۆپـیشـاندان هه‌بووه‌. هه‌روه‌ها له‌ هه‌كاریش و یاخود جۆله‌مێرگ پـێـكدادن ڕوویداوه‌.

كاربه‌ده‌سـتان ڕاده‌گه‌یه‌نن له‌ برینداربوونی 38 خۆپـیشـانده‌ر و 15 پـۆلیس له‌ ده‌می پـێـكدادانه‌كاندا و 4 كه‌س و یه‌ك پـۆلیس به‌ سه‌ختی برینداربوونه‌.

پارتی كرێكارانی كوردسـتان و یاخود په‌كه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 25 سـاڵه‌ بۆ ئۆتۆنۆمی له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا تێـده‌كۆشـێت و بزاڤگه‌ره‌ كورده‌كان زۆر جار ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز به‌كارده‌هێنن بۆ تیشـك خسـتنه‌ سه‌ر داخوازیـیه‌كانیان بۆ ئۆتۆنۆمی و مافه‌كانی تریان.

XS
SM
MD
LG