وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت دۆسـێی پاسـپـۆرته‌كانی
هه‌رسێ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی پـێشـێـل كراون.
ڕۆژی هه‌ینی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ڕایگه‌یاند كه لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له لایه‌ن لێـكۆڵه‌ره‌وانی گشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی داد ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس مه‌خابنی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه له ڕێـگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕكه‌به‌ری پارتی دیموكرات سـیناتۆر باراك ئۆباما و سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كاندیدی كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی جۆن مه‌كـكه‌ین كه ئێسـتا له پاریسه.
ئۆباما پـێشـبینی لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ده‌كات له لایه‌ن كۆنگرسـه‌وه و جۆن مه‌كـكه‌ین ده‌ڵێت كرده‌وه‌ی دروسـت پـێویسـته بگیرێنه‌به‌ر.
گوته‌بێژ مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت یه‌كێـك له فه‌رمانبه‌ره قۆنته‌راتچیـیه‌كان یاداشـتنامه‌ی ئاگاداری ئاڕاسـته كراوه و دوو فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی تر له‌سه‌ر كار لابراون به تاوانی سه‌یركردنی ناقانونی ئه‌و دۆسـێـیانه.
شـایانی باسه دۆسـێی پاسـپـۆرته‌كان زانیاری شه‌خسی تێدایه وه‌كو ئه‌دره‌س و ژماره‌ی ته‌له‌فون و ڕه‌نگیشـه زانیاری سه‌باره‌ت ئه‌و وڵاتانه تیادابێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی كردبن.