Accessibility links

تێڕوانینی جیاجیا له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق


هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه‌ بۆ ئه‌و تێڕوانیـنه‌ جیایانه‌ی له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق هه‌یه‌، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:

پـێنج سـاڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی عێراقدا ڕه‌ت بوو. پـێشتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ژماره‌ 1441 ی په‌سه‌ندكرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ عێراق و تیایدا داوا له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی عێراق كرابوو هیچ گرفتێـك نه‌خاته‌ به‌رده‌م كاری پـشـكنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌ به‌ شوێن چه‌كه‌ كۆمه‌ڵ كوژیـیه‌كانی عێراقدا ده‌گه‌ڕان، هه‌ر له‌و بڕیاره‌دا هاتبوو ئه‌گه‌ربێت و عێراق ئه‌و داوایانه‌ جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا ئاكامه‌ خراپه‌كانی به‌سه‌ر خۆیدا ده‌شـكێته‌وه‌. له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 20 ی سێی سـاڵی 2003 دا پاش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێر و نیوێـك به‌سه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته‌دا ڕه‌ت بوو كه‌ جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌دام حسـێن و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی عوده‌ی و قوسه‌ی دانابوو تا له‌ عێراق بچنه‌ ده‌رێ هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانێـكی قورسی له‌شـكر و دامه‌زراوه‌ له‌شـكریـیه‌كانی عێراقیان ده‌ستپـێـكرد. هه‌رچه‌نده‌ وڵاتانی زلهێزی وه‌ك چین، ڕوسـیا، فه‌ره‌نسـا ناڕازیبوون به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌، هاوكاتیش توركیا دراوسێی باكوری عێراق ڕایگه‌یاند ڕێـگه‌ به‌ ئه‌مریكا نادات خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنێت بۆ گواسـتنه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی تاوه‌كو ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسـێن بڕوخێنێت. دواتر هێرشی زه‌مینی ده‌ستیپـێـكرد و توانرا له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ سێ هه‌فته‌دا په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن له‌ مه‌یدانی فرده‌وسی به‌غدا بشـكێنرێت و ئه‌و په‌یامه‌ به‌ جیهان بدات كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری له‌ عێراق هێنرا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 13:45 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG