Accessibility links

هێزه‌ ئاسایشـیـیه‌كانی عێراق و میلیشـیا شیعه‌كان له‌ شـاری كوت به‌ یه‌كدا ده‌ده‌ن


هێزه‌ ئاسـایشـیـیه‌كانی عێراقی له‌ شـاری كوتی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراق له‌گه‌ڵ میلیشـیا شـیعه‌كاندا به‌شه‌ڕ هاتوون.

پـۆلیس عێراق و كاربه‌ده‌سـتانی نه‌خۆشـخانه‌ش ده‌ڵێن ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌یدیـیه‌ ڕوویداوه‌ و به‌ لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژراون كه‌ دووانیان پـۆلیسـن.

ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕۆیته‌رز له‌ زاری ڕێبه‌رانی میلیشـیاكانی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای شـیعه‌كانه‌وه‌ له‌ كوت ده‌ڵێت نكۆڵیـیان كردووه‌ له‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌شـداربووبن.

سه‌ركرده‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵـێن له‌وه‌تای مانگی شه‌شی ڕابردووه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 60 ژماره‌ی هێرشـه‌كان له‌ عێراق كه‌مبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئاگاهیـیان داوه‌ به‌وه‌ی ئه‌لقاعیده‌ و ڕێـكخراوه‌كانی تری یاخیبووان هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی سه‌ره‌كین له‌ عێراقدا.

XS
SM
MD
LG