ڕێبه‌ری تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده ئوسـامه بن لادن له په‌یامێـكی نوێیدا هۆشـداری
داوه به یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌وه‌ی سـزایه‌كی گه‌وره ده‌درێن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه كاریكاتێره‌كانی سه‌ر پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د له ڕۆژنامه‌كانی ئه‌وروپادا.
له كاسـێتێـكی ده‌نگیدا كه له‌سه‌ر ماڵـپه‌ڕی ئه‌لئیخڵاسی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌نگێـك كه ده‌گوترێت ده‌نگی بن لادنه ده‌ڵێت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه كاریكاتێرانه هێرشـێـكی له‌وه گه‌وره‌تره كه هێزه‌كانی ڕۆژئاوا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵه‌كانی ژنان و منداڵان.
ئه‌و وێنه كاریكاتێریانه‌ی كه له‌سه‌ر پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د له ڕۆژنامه‌یه‌كی دانیماركیدا له سـاڵی 2006 بڵاوكرایه‌وه خۆپـیشـاندانێـكی توندوتیژی له وڵاتانی ئیسـلامی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا لێـكه‌وته‌وه.