دالای لاما ده‌ڵێت هه‌ر كاتێـك خۆپـیشـاندانه‌كانی دژ به حكومه‌ت له تبت ته‌واو ببێت
ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی چیندا كۆبـبێته‌وه، له ناویاندا سه‌رۆك هو ژینتاویش بۆ باسـكردن له بارودۆخی تبت.
ڕێبه‌ری ئاینی دوره وڵات ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت سه‌ردانیـكردنی ئه‌و بۆ به‌یژین له‌م كاته‌دا گونجاو نیـیه، به‌ڵام ئاماده‌یه بڕوات بۆ پـێشه‌وه‌چوونێـكی به‌رچاو له‌وێ.
چین دالای لاما تاوانبار ده‌كات به هاندانی خۆپـیشـاندانه‌كان كه چه‌ند ڕۆژێـك له‌مه‌وبه‌ره‌وه له لهاسـای پایته‌ختی تبت ده‌ستـپـێـكردووه و توندوتیژی لێـكه‌وتۆته‌وه. چین ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دانی به‌وه‌دا ناوه كه خۆپـیشـاندانه‌كانی دژه حكومه‌ت له هه‌رێمه‌كانی تریش سه‌ری‌هه‌ڵداوه.
میدیای ده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتان به لایه‌نی كه‌مه‌وه 24 كه‌سـیان ده‌ستگیركردووه به تاوانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به خۆپـیشـاندانه توندوتیژیـیه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له لهاسـاوه هه‌بووه.