Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیرانی چین ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ دالای لاما كۆبـبێته‌وه‌


سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گۆردن بڕاون ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی چین وین ژیاباو نیازی خۆی پـێ گوتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ سـازدانی وتووێـژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای دوره‌ وڵاتی تبته‌كان دالای لاما به‌ گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی.

به‌ڕێز بڕاون گوتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فوندا سه‌رۆك وه‌زیرانی چین ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتیشی به‌ ڕاشـكاوی به‌ به‌ڕێز وینی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بێت كۆتایی به‌ توندوتیژی تبت بهێنرێت.

به‌ڵام گوته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی چین به‌ پـێـچه‌وانه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای پارتی كۆمونیسـتی چینه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی هێرشی توندی زاره‌كیـیان كردۆته‌ سه‌ر دالای لاما و ده‌ڵـێن چین له‌ خه‌باتی مان و نه‌ماندایه‌ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای تبته‌كان.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر ڕۆژی چوراشه‌ممه‌ و له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمی هه‌فتانه‌یدا له‌ ڤاتیكان گه‌وره‌ی كاثۆلیـكه‌كان پاپا بێندكت داوای كۆتایی به‌ توندوتیژی تبت كرد و داوای گفتوگۆ و لێـبووردنی كرد له‌ نێوان چین و تبته‌كاندا.

XS
SM
MD
LG