Accessibility links

به‌هۆی به‌شـداری نه‌كردنی به‌ره‌ی ته‌وافوق كۆنفرانسی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی له‌ عێراق تێـكده‌چێت

  • Daniel Schearf

لایه‌نی سه‌ره‌كی عه‌ره‌به‌ سـوننه‌كان له‌ عێراق به‌شـداری نه‌كردووه‌ له‌و كۆنفرانسه‌دا كه‌ به‌ مه‌به‌سـتی كه‌م كردنه‌وه‌ی جیاوازیـیه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ ڕكابه‌ره‌ سـیاسـیـیه‌كانی عێراق بووه‌.

ده‌مڕاستێـكی به‌ره‌ی ته‌وافوقی سـوننه‌كان ده‌ڵێت لایه‌نه‌كه‌یان به‌ شـێوه‌یه‌كی گونجاو بانگهێشـت نه‌كراوه‌، ده‌شـڵێت گوێ له‌ نیگه‌رانیـیه‌ سـیاسـیـیه‌كانی به‌ره‌ی ته‌وافوقیش نه‌گێراوه‌.

له‌ میانه‌ی لێـدوانێـكیشـدا له‌ دانیشتنی یه‌كه‌می كۆنفرانسـه‌كه‌دا نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق كه‌ شیعه‌یه‌ داوای له‌ هه‌موو ڕێبه‌رانی سـیاسی عێراق كردووه‌ كه‌ پـشتیوانی له‌ ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی بكه‌ن.

هه‌ر له‌م كۆنفرانسه‌دا لایه‌نێـكی شـیعه‌ی سه‌ر به‌ موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌ ئاینزاكان و دژه‌ ئه‌مریكا له‌ كۆنفرانسـه‌كه‌ هاتوونه‌ته‌ ده‌رێ.

له‌ واشـنتنیش ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی ئه‌مریكا بڕوای به‌ توانایی ڕێبه‌رانی سیاسی عێراق هه‌یه‌ بۆ هاوكاریـكردن و گه‌یشتن به‌ ڕێـكـكه‌وتن.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دانیال شێرف له‌ شـاری هه‌ولێره‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 3:08 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG