وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت هیچ
ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ ڕوسـیادا مۆر نه‌كراوه سه‌باره‌ت به پلانی ئه‌مریكا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی سـیسـتمی موشه‌كی به‌رگری ئه‌مریكا له ناوه‌ندی ئه‌وروپادا.
هه‌رچۆنێـك بێت خانم ڕایس ڕایگه‌یاند كه هه‌ردوولایان ڕازیبوون له‌سه‌ر ڕێـكـخستنی چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌كانیان له سـتراتیژیـیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كدا.
ڕۆژی سێشه‌ممه له مۆسـكۆ خانم ڕایس ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند پاش دوو ڕۆژ له وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا سێرگی لاڤرۆڤ. هه‌ردوو لایان وتووێـژه‌كانیان به بنیادنه‌ر و سـوودمه‌ند ناوزه‌دكرد.
شـایانی باسه ئه‌مریكا پـلان داده‌نێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی 10 بنكه‌ی موشـه‌كی به‌رگری له وڵاتی پـۆڵه‌ندا و سـیسـتمێـكی ڕادار له كۆماری چیـك. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و پلانه بۆ پاراسـتن دێته كایه‌وه له دژی ڕژێمه توندڕه‌وه‌كان.
به‌ڵام مۆسـكۆ ده‌ڵێت دامه‌زراندنی ئه‌و سـیستمه له نزیـك ســنووره‌كانی هه‌ڕه‌شه ده‌خاته سه‌ر ئاسـایشی نیشـتیمانی ڕوسـیا و ڕه‌نگه بـبێت به مایه‌ی ورژاندنی پـێشـبڕكێـیه‌كی نوێی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌ك.
پـێشـووتر هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه خانم ڕایس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی باڵای ئۆپـۆزیسیۆن و خاوه‌ن كارگوزاریـیه‌كانی ڕوسـیادا ئه‌نجامدا.