Accessibility links

دیـك چه‌ینی داوا له‌ ڕێبه‌ری كورده‌كانی عێراق ده‌كات یارمه‌تی له‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی بدات


جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیـك چه‌ینی هانی گه‌وره‌ ڕێبه‌ری كورده‌كانی عێراقی دا تا یارمه‌تی له‌ ده‌رچوونی ئه‌و قانونانه بده‌ن كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی ئاشـتبوونه‌ه‌ی نیشـتیمانی له‌ عێراقدا.

دیـك چه‌ینی كه‌ به‌ سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی له‌ عێراقه‌ گوتی ئه‌مریكا پـشتی خۆی به‌ ڕێبه‌ری كورد مه‌سـعود بارزانی ده‌به‌سـتێت بۆ یارمه‌تیدان له‌ بنیادنانی په‌یوه‌ندیـیه‌كی سـتراتیژی نوێ له‌ نێوان وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق.

به‌ڕێز چه‌ینی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ له‌ شـاری هه‌ولێری هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق وتووێـژی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بارزانیدا ئه‌نجام دا.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز بارزانی گوتی ئه‌و دیـك چه‌ینی دڵنیا كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی كورده‌كانی عێراق پابه‌ندی ده‌سـتوری عێراقن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بینی ڕۆڵێـكی ئه‌رێنی له‌ وڵاته‌كه‌دا.

هاوكات كۆنفرانسـێـك له‌ به‌غدا كرایه‌وه‌ به‌ مه‌به‌سـتی به‌رقه‌راركردنی ئاشـته‌وایی له‌ نێوان كۆمه‌ڵه‌ ڕكابه‌ره‌ سـیاسیـیه‌كانی عێراق، وه‌لێ كۆمه‌ڵی سه‌ركی عه‌ره‌به‌ سـوننه‌كان (به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقی) به‌شـداری تیادا نه‌كرد.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی دیـك چه‌ینی بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له‌وێوه‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:11 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG