سه‌رۆك بوش له سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ باری ئابوری شـڵه‌ژاوی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر باره‌كه‌دا گرتووه.
بوش له به‌یانـنامه‌یه‌كدا كه له كۆشـكی سـپی بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند، دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌مه كاتێـكی سه‌خته بۆ گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان. به‌ڵام ئه‌و وتی حكومه‌ت وه‌ك ئه‌و ناوی ده‌بات كرداری به‌هێز و بێ چه‌ندوچوونی وه‌رگرتووه بۆ یارمه‌تیدان له هێوركردنه‌وه‌ی تێـكچـوونی بازاڕه‌كانی ئابوری.
بوش سـتایشی كرداری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی بانكی یه‌ده‌كی فیدراڵی كردووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی به‌های سه‌ره‌كی بۆ بانكه‌كان بۆ قه‌رز وه‌رگرتن. ئه‌و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی داوه حكومه‌ته‌كه‌ی كرداری توندی پـێویست وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به هیچ كردارێـكی تایبه‌ت نه‌كردووه.