سه‌باره‌ت به 20 هه‌مین سـاڵیادی كیمیابارانی شـاری هه‌ڵه‌بجه په‌یامنێری ده‌نگی
ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌ره‌هادی له شـاری هه‌ولێروه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس عه‌مـمار نه‌جمه‌دین كردووه كه هاوڵاتیـیه‌كی خه‌ڵـكی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و كیمیابارانه‌كه‌ی به چاوی خۆی بینیوه.
عه‌مـمار نه‌جمه‌دین پاش ئه‌وه‌ی باسی كاره‌سـاته‌كه ده‌كات ده‌ڵێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان له به‌رامبه‌ر خه‌ڵـكی هه‌ڵه‌بجه كه‌مته‌رخه‌مه، وه كاتیـكیش شـتێـك بۆ ئه‌وه شـاره ده‌كه‌ن زۆر باسی لێوه ده‌كه‌ن كه پـێویستی به‌وه نیـیه. دواتر ده‌ڵێت شـاری هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵـكه‌كه‌ی زۆر له‌وه شـایسـته‌ترن و هه‌رچیـیه‌كیان بۆ بكرێت هێشـتا هه‌ر زۆر كه‌مه به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیـیانه‌ی داویانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:25 خوله‌كه.