گه‌وره دادپارێزی توركیا عه‌بدولڕه‌حمان یاڵچینكایه سـكاڵانامه‌یه‌كی له دژی پارتی داد
و گه‌شـه‌پـێدانی فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌كه‌ی تۆماركردووه، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی له ئه‌نجامدانی كاری سـیاسـی. عه‌بدولڕه‌حمان یاڵچین پارتی ناوبراو تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی هه‌وڵی بنكۆڵـكردنی بنه‌ماكانی سـێكیولاریزمی وڵاته‌كه ده‌دات.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له ئـسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت تۆماركردنی ئه‌م سـكاڵانامه‌یه پاش كه‌متر له یه‌ك سـاڵ هاتووه له‌وه‌ی ئه‌و پارته سه‌ركه‌وتنێـكی گه‌وره‌ی له هه‌ڵـبژاردنه نشـتیمانیـیه‌كاندا به‌ده‌سـتهێناوه.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:19 خوله‌كه.
دادپارێزی توركیا سـكاڵانامه له دژی پارتی فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌كه‌ی تۆمار ده‌كات
- Dorian Jones