Accessibility links

به‌هۆی شه‌ڕی عێراق له‌ زۆر شوێنی جیهان ڕای دژ به‌ ئه‌مریكا سه‌رهه‌ڵـده‌دات‌

  • Michael Bowman

بڕیاری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ داگیركردنی عێراق و ڕوخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسـێن زۆر له‌سه‌ری كه‌وت و دووچاری گرفت و دژواری زۆری كردووه‌. ڕاوه‌رگرتنه‌ گشتیـیه‌كان نیشـانی ده‌ده‌ن كه‌وا وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌موو كاتێـك كه‌متر پـشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی لێـده‌كرێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مایكڵ بۆمن له‌ واشـنتنه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت به‌رده‌وامبوونی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌ عێراق وروژێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌سته‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌مریكا له‌ زۆر شوێنی جیهاندا.
هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و سه‌ڵاحی پـیرۆتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان ئاماده‌كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 3:33 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG