وه‌زیری ناوخۆی ئێران مسـته‌فا پـورموحه‌مه‌دی ده‌ڵێت تا ئێسـتا زیاتر له سه‌دا 71 ی
كورسـیـیه‌كان له لایه‌ن كاندیده كۆنه‌پارێزه‌كانه‌وه براوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌ت ده‌شڵێن زیاتر له سه‌دا 65 ی ئه‌و 44 ملیۆن كه‌سه‌ی كه بۆیان هه‌بووه ده‌نگ بده‌ن به‌شـداریـیان له ده‌نگدانه‌كه‌دا كردووه.
له حاڵێـكدا گه‌لێـك له كاندیده‌كانی ڕیفۆرمخواز له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیگه‌هبانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كران ڕاده‌ی پـشتیوانی له لایه‌نی كۆنه‌پارێزی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و كۆنه‌پارێزانی دیكه كه‌مبۆته‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئێران هه‌ڵوێسـتێـكی نه‌رم ڕێـیانه‌ی له چۆنێـتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جێـگای ده‌مه‌ته‌قێی ناوه‌كی بێت.
ئه‌م لایه‌نه هه‌روه‌ها ده‌توانێت به‌ره‌نگاری سه‌رۆك كۆماربێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه‌ی سه‌باره‌ت به ئابوری ئێران گرتوویه‌ته‌به‌ر كه تووشی ئاوسـانی دراو و بێـكاریـیه‌كی یه‌كجاربووه و كه‌مبوونی سووته‌مه‌نیش له وڵات‌دا ده‌گرێته‌وه.