وڵاتی چین ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی 10 كه‌س له ئاژاوه‌كانی لهاسای پایته‌ختی تبت كوژراون.
ڕۆژی شه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ژماره‌ی كوژراوانی ڕاگه‌یاند و له زاری ده‌سه‌ڵاتدارانی تبت ڕایگه‌یاند كه زۆربه‌ی كوژراوان خه‌ڵـكانی خاوه‌ن كارگوزاری بوون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له نێو قوربانیاندا كه‌سی بیانی تیانه‌بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه دانیشـتووانی لهاسـا به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكایان گوتووه كه ڕۆژی هه‌ینی زیاتر له 20 كه‌سی تبت كوژرابوون.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی پارتی كۆمونستی چین له هه‌رێمی تبت له به‌یجینی (په‌كین) پایته‌ختی چین نكولی له‌وه كرد كه هێزه‌كانی پـۆلیس ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران كردبێت، به پـێـچه‌وانه‌ی ڕاپـۆرتێـكی تری پـێشـووی میدیای سه‌ر به وڵاتی چین كه تیایدا ته‌قه‌كردنی پـۆلیسـیان پـشـتڕاست كردبۆوه.
هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی چین برینداربوونی چه‌ندین خه‌ڵـكیان ڕاگه‌یاندبوو، له ناویاندا ژماره‌یه‌كی زۆری پـۆلیس.
هه‌رچۆنێـك بێت به گوێره‌ی ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان ڕۆژی شه‌ممه هێزێـكی له‌شـكری زۆر له شـاری لهاسـا ئاماده‌بوون. پاش خۆپـیشـاندانی توندوتیژاوی دژی حوكمڕانی چین له‌و هه‌رێمه‌دا له‌وه‌ته‌ی سـاڵی 1989 وه.