Accessibility links

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی عێراق بۆ توركیا و كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ری


هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه‌ بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق بۆ توركیا. سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:

ڕۆژی 7 ی سێی ئه‌مسـاڵی 2008 سه‌رۆكی عێراق له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدوڵـڵا گول سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی كرد بۆ ئه‌نكه‌ره‌. له‌گه‌ڵ باسـكردنی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی ئه‌م دوو وڵاته‌ دراوسـێـیه‌ مه‌سه‌له‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانیش یه‌كێـك بووه‌ له‌ ته‌وه‌ره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی سـیاسی هه‌ردوو وڵاتدا به‌ كێشـه‌ی تێرۆریزم ناوزه‌د ده‌كرێت.

بڕیاربوو سه‌رۆكی عێراق پـێشـتر ئه‌م سه‌ردانه‌ی بكات ، به‌ڵام گرفته‌كانی سه‌رسـنوور به‌هۆی ئۆپه‌راسـیۆنه‌ زه‌مینیـیه‌كه‌ی له‌شـكری توركیاوه‌ دواخرا هه‌تا دوای كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی تورك له‌ هه‌رێمی كوردسـتانی باكوری عێراقدا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 12:29 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG