پیاوێـكی ناوداری ئاینی مه‌سیحی كه گیانی له‌ده‌سـتدا پاش ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو به
بارمته گیرا ڕۆژی هه‌ینی له نزیـك شـاری موسـڵی باكوری عێراق به‌خاكیان سـپارد.
له ڕێوڕه‌سـمی به‌خاكسـپاردنه‌كه‌دا مه‌ترانی كلدانه كاثۆلیكه‌كان له عێراق عه‌مانوئێلی سێهه‌م ده‌لی باسی له یاده‌وه‌ریـیه‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌تران پـۆڵس فه‌ره‌ج ڕه‌حـحۆ كرد و گوتی پـیاوێـك بوو كه هه‌موو ژیانی خۆی بۆ ئاین و خودا په‌رستی ته‌رخان كردبوو.
جێی ئاماژه پـێـكردنه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ته‌رمی مه‌تران پـۆڵس فه‌ره‌ج ڕه‌حـحۆ له گۆڕێـكی كه‌م قوڵ له نزیـك شـاری موسـڵ دۆزرایه‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕفێنده‌ره‌كان ته‌له‌فونیان بۆ كڵـێساكه‌ی كردووه و ناونیشـانی گۆڕه‌كه‌یان بۆ گوتوون.
مه‌تران پـۆڵس فه‌ره‌جی ته‌مه‌ن 65 سـاڵ له 29 ی مانگی دوودا ڕفێندرا. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌وان بۆیان یه‌كلا نه‌بۆته‌وه ئایا به مردنی خوایی مردووه یان كوژراوه.
پاپا بێنێدكت مردنی مه‌تران پـۆڵس فه‌ره‌ج ڕه‌حـحۆی به كارێـكی توندوتیژی نامرۆڤانه‌ی ناوزه‌دكرد. باڵـیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌م كاره یه‌كێـكه له قێزه‌وه‌نترین ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌نرێن له لایه‌ن دوژمنێـكی دڕنده بۆ چاندنی ڕق و كینه له عێراقدا.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران له شـاری موسـڵه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.