Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵـبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی ئێران

  • به‌شی ئه‌مریكا

هه‌ڵـبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئێران كه‌ زۆربه‌ی شـاره‌زایان به‌ ڕیفراندۆمێـك له‌سه‌ر باری ئابوری و هه‌روه‌ها سـیاسه‌ته‌كانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانی داده‌نێن ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌بێت.

میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌بن:
شه‌ریف بێهروز، نوێنه‌ری حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران له‌ ئه‌مریكا.
مه‌سـعود كوردپـور، ڕۆژنامه‌وانی بنكه‌ له‌ ئێران.
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی، نووسه‌ری كوردی بنكه‌ له‌ پاریس.

میوانداری به‌رنامه‌كه‌ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم ده‌بێت.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG