Accessibility links

كه‌سـوكاری كاوه‌ عه‌زیزپـور داوا له‌ ڕێـكخراوه‌ جیهانیـیه‌كان ده‌كه‌ن فشـار بخه‌نه‌ سه‌ر ئێران تا ئه‌شـكه‌نجه‌دان ڕابگرێت


كاوه‌ عه‌زیزپـور خه‌ڵـكی گوندی دریازی نزیـك مه‌هاباده‌ و بۆ جاری دووهه‌م له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شـاری مه‌هاباده‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت و ئه‌شـكه‌نجه‌یه‌كی زۆر ده‌درێت به‌ نیازی ئه‌وه‌ی ناچاری بكه‌ن بڵێت هاوكاری حزبه‌ كوردسـتانیـیه‌كانم كردووه‌. له‌ كاتی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌دا كاره‌با له‌ سه‌ری ده‌ده‌ن و زیان به‌ مێشـكی ده‌گه‌یه‌نن و ئێسـتا له‌ نه‌خۆشـخانه‌ كه‌وتووه‌.

بۆ زانینی چۆنێتی ده‌ستگیركردنی و باری ته‌ندروستی هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د عه‌زیزپـوری برای كردووه‌.

ئه‌سعه‌د عه‌زیزپـور ده‌ڵێت هیوادارم ڕێـكخراوه‌ جیهانیـیه‌كان و ڕێـكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ فشـاری زیاتر بۆ سه‌ر جمهوری ئیسـلامی ئێران بهێنن تا چیتر ڕۆڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵـكه‌ ئازار و ئه‌شـكه‌نجه‌ نه‌ده‌ن.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG