ڕۆژی هه‌ینی ده‌نگده‌ران له ئێران به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌چن تا 290 ئه‌ندامی نوێ
بۆ په‌رله‌مانه‌كه‌یان هه‌ڵـبـبژێرن. پـێشـبڕكێـكه زیاتر له نێوان كاندیده كۆنه‌پارێز و توندڕه‌وه‌كاندایه چونكه زۆربه‌ی ئه‌و میانڕه‌و و ڕیفۆرمخوازانه‌ی كه ده‌یانویست خۆیان كاندید بكه‌ن داواكانیان له لایه‌ن شـورای نیگه‌هبانه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌پـێی ڕاپـۆرته‌كان شـورای نیگه‌هبان داوای نزیكه‌ی 1700 كه‌سی ڕه‌تكردۆته‌وه و له نێوانیاندا چه‌ندان كه‌سـایه‌تی ناسـراو هه‌یه. ئه‌وانه‌شی په‌سه‌ندی كردوون كه‌سـانی توندڕه‌و و یان زۆر توندڕه‌ون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا تا چه‌ند بوار ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیده‌كانی لایه‌نگری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌رنه‌چن؟
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا گێری تۆماس له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان حه‌یده‌ر كه‌ریم و كاوه كرمانج به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.
ئایا هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی ئێران ده‌بێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد؟
- Gary Thomas