ڕێبه‌ری كۆمه‌ڵی میلیتانی ئیسـلامی حه‌ماس مه‌رجی دیاركردوون بۆ ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ
ئیـسرائیل.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئیسـماعیل هه‌نیـیه له وتارێـكی له كه‌رتی غه‌ززه گوتی ئیسـرائیل ده‌بێت ده‌ست له هێرشـان و كوشـتنان له‌و خاكه هه‌ڵـگرێت. ئه‌و هه‌روه‌ها داواشیـكرد ئیسـرائیل ده‌بێت سـنووره‌كانی غه‌ززه بكاته‌وه كه له‌وه‌تای مانگی شه‌شی ڕابردوو كه حه‌ماس كۆنتڕۆڵی گرته‌ده‌ست داخراون.
هه‌نیـیه گوتی ئاگربه‌ست ده‌بێت دوو لایه‌نه هاوكات و هه‌روه‌ها تێروته‌سه‌ل بێت.
ئیسـرائیل تێبینی ده‌موده‌ستی له‌سه‌ر قسـه‌كانی هه‌نیـیه نه‌داوه.
ئیسـرئیل و حه‌ماس ڕێزیان له ئاگربه‌سـتێـكی ناڕهسـمی ناوه دوابه‌دوای هێرشـی ئه‌م دوایـیانه‌ی له‌شـكری ئیسـرائیل له غه‌ززه كه تیایدا 120 فه‌له‌سـتینی كوژران. ئیسـرائیل ده‌ستی له هێرشـه‌كه‌دا بوو له وه‌ڵام به هێرشی موشـه‌كی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بۆ سه‌ر باشوری ئیسـرائیل.