سه‌ركرده‌ی باڵای هێزی له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌دمێڕاڵ ولیه‌م فاڵۆن له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست له‌كار ده‌كشـێـنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له نێوه‌ندی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی ڕاگه‌یاندندا كه ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوشـدا ناكۆك بووه له‌سه‌ر سـیاسه‌تی تایبه‌ت به ئێران.
له به‌یانـنامه‌یه‌كدا كه ڕۆژی سـێشـه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌دمێڕاڵ فاڵۆن نكۆڵی له ناكۆكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوشـدا كردووه. به‌ڵام ده‌ڵێت هه‌سـتكردن به جیاوازی كاره‌كه‌ی سه‌خت ده‌كات له ڕوانگه‌ی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه.
له ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی كه له گۆڤاری ئیسكوایه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌دمێڕاڵ فاڵۆنی وێناكردووه كه به‌رامبه‌ر به زۆر كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش‌دا وه‌سـتاوه‌ته‌وه كه وه‌ك ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت ده‌یانویست به كرده‌ی له‌شـكری به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران ڕاگرن.
له كاتی قسه‌كردنیدا بۆ په‌یامنێران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ئه‌وه‌ی به كارێـكی نابه‌جێ له‌قه‌ڵم دا و گوتی ده‌سـت له‌كاركشـانه‌وه‌ی ئه‌دمێڕاڵ ولیه‌م فاڵۆن ئاماژه‌یه‌كه به هه‌نگاونان ڕووه‌و شه‌ڕی ئێران.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له پـنتاگۆنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:31 خوله‌كه.