ده‌نگده‌رانی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی مسـیـسـیپـی ڕۆژی سێشه‌ممه
ڕووده‌كه‌نه سـندوقه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی كه پـێشـبڕكێی تیادا ده‌كرێت بۆ به‌ده‌سـتهێنانی كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی.
هه‌ردوو سـیناتۆر باراك ئۆباما و هێله‌ری كلنتن به‌شـداری تێدا ده‌كه‌ن.
له میانه‌ی ڕاوه‌سـتانێـكیدا ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری مســیسـیـپـی ئۆباما بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی به‌لاوه نا كه وه‌ك جێـگری سه‌رۆكی خاتوو كلنتن كاربكات. خاتوو كلنتن له چه‌نده‌ها بۆنه‌دا ئه‌م پـێشـنیاره‌ی كردبوو. ئه‌مه له كاتێـكدا هه‌روه‌ها پـرسـیاری ئه‌وه ده‌كات كه ئایا ئۆباما ئه‌وه‌نده ئه‌زموونگه‌ی هه‌بێت كه بتوانێت بـبێته سه‌رۆك.
ئۆباما ئاماژه‌ی دا كه ده‌نگی زیاتری ده‌نگده‌ر و نوێنه‌ران ده‌باته‌وه و گوتی نازانێت كه چۆن یه‌كێـك له پله‌ی دووهه‌میندابێت پـێشـنیاری ئه‌وه‌ی بۆ بكات كه ببـێته جێـگری سه‌رۆكی.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم ماڵۆن له واشـنتنی پایته‌خته‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان حه‌یده‌ر كه‌ریم و سه‌ڵاحی پـیرۆتی و شـایان ڕه‌شـید وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.