ده‌سـه‌ڵاتدارێتی پاكسـتان ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبیلی
بۆمبڕێژكراو له شـاری لاهوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات به لایه‌نی كه‌م 25 كه‌س كوژران و 200 كه‌سی تریش برینداربوون.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌زگای پـۆلیسی فیدراڵی ناوشـاری ڕوخاند و ده‌رئه‌نجام 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا. به گوێره‌ی كاربه‌ده‌سـتان به لایه‌نی كه‌م 12 كه‌سـیان كارمه‌ندی ئه‌و ده‌زگایه بوون.
پاشـان به چه‌ند خوله‌كێـك دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێـك له ده‌زگایه‌كی ڕیكڵامـكردن ته‌قانده‌وه و ده‌رئه‌نجام 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا، دووانیان منداڵ بوون.
هه‌تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـك به‌رپـرسـیارێتی ئه‌و هێرشـانه‌ی نه‌خسـتۆته ئه‌سـتۆی خۆی.
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی لاهور مالیـك محه‌مه‌د ئیقبال بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و هێرشـانه هێرشی تێرۆریسـتی بوون.
شـایانی ئاماژه پـێـدانه له‌وه‌ته‌ی سـاڵی پاره‌وه به سه‌دان كه‌س له ئاكامی شه‌پـۆلێـك له هێرشی خۆكوژی گیانیان له‌ده‌سـتداوه. زۆربه‌ی ئه‌و هێرشـانه له ناوچه‌ی خێڵه‌كی پاكسـتانی هاوسـنوور له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتاندا ڕوویان داوه.