ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه خۆكوژێـك ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌رده‌م هۆتێـل
سـلێمانی پاڵاسی شـاری سلێمانیدا ته‌قانده‌وه و له ئه‌نجامدا 1 كه‌س كوژرا و زیاتر له 30 كه‌سیش برینداربوون.
پارێـزگاری سـلێمانی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا گوتی ئه‌وه كارێـكی تێرۆریسـتیـیه و ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ش به تێرۆر چوارده‌وری گیراوه بۆیه زۆر ئاسایـی‌یه ئه‌وه ڕووبدات.
له لایه‌كی تره‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سلێمانی له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت
یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانی سلێمانی پاڵاس گیانی له‌ده‌ستداوه و ته‌نها یه‌ك له برینداره‌كان جلوبه‌رگی سه‌ربازی له به‌ردابووه ئه‌وانی تر هه‌موویان خه‌ڵـكی سـڤیل بوون. ده‌شڵێت زۆربه‌یان سه‌رنشینی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه بوون كه له شه‌قامه‌كه‌ی به‌رده‌می هۆتێـله‌كه‌دا تـێـپه‌ڕ ده‌بوون.
هه‌روه‌ها له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت 14 ئۆتۆمبیلی له شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا بـینیوه كه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه. ده‌شـڵێت لاشه‌ی خۆكوژه‌كه و پارچه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌واڵ و ڕاپـۆرته‌كه‌ی له‌تیف نێروه‌یی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.