ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژی ژن خۆی له‌به‌رده‌م ماڵی سه‌رۆكی
خێـڵێـكی خۆجێی له پارێزگای دیاله ته‌قاندۆته‌وه و كوژرانی سه‌رۆك خێـڵ و 3 كه‌سی دیكه‌ی لێـكه‌وتۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی پـۆلیس ده‌ڵێن ژنه هێرشـبه‌ره خۆكوژه‌كه ئه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیـیه‌كانی له‌خۆی به‌سـتبوو له‌و ده‌مه‌ی شـێـخ غه‌ضبان ئه‌لكه‌رخی له ماڵه‌كه‌ی خۆی بۆ بینینی ژنه‌كه دێته ده‌ره‌وه ژنكه خۆی ده‌ته‌قێنێـته‌وه. له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا جگه له شـێـخ غه‌ضبان ئه‌لكه‌رخی ئه‌ندامێـكی خێزانه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها 2 پاسه‌وانیـشی ده‌كوژرێن. هێرشه خۆكوژیـیه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له شـارۆچـكه‌ی كه‌نعانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌عقوبه بووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه گروپی ئه‌لقاعیده تا دێت ژنان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی خۆكوژی له عێراق به‌كارده‌هێنن.
له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌م زنجیره ته‌قینه‌وه كوشـندانه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی عێراق ئاماژه‌ی ئه‌وه ناده‌ن ئاستی كاری توندوتیژی له‌و وڵاته‌دا له په‌ره‌سـه‌ندندابێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئاستی گشتی كاری توندوتیژی له عێراقدا له مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردووه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر كه‌مبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 30 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی خۆی ڕه‌وانه‌ی عێراق كرد.