ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی كۆتایی به سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌كه‌ی بۆ ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا هێنا. ئه‌م سه‌ردانه پاش هه‌فته‌یه‌ك له كۆتایی هاتنی له‌شـكركێشـیـیه 8 ڕۆژیـیه‌كه‌ی توركیا بۆ باكوری عێراق هات. به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی دووهه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پـێدانی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ئابوری نێوان هه‌ردوو وڵات ته‌رخان كرد.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له ئسـته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان جانی دیلان به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
سه‌رۆك كۆماری عێراق دواترین ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ره‌و پـێشـه‌وه بردن و
قوڵتركردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی بازرگانی له نێوان هه‌ردوو وڵاتی ته‌رخان كردووه. ئه‌و له ئه‌نكه‌ر كه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی بازرگانیدا دواوه تیشـكی خسـتۆته سه‌ر بازرگانی دوو لایه‌نه‌یاندا. ئه‌و وتی عێراق ده‌یه‌وێت له هه‌موو بواره‌كاندا، له نێوان ئابوری، ڕامیاری، كه‌لتوری په‌یوه‌ندیـیه‌كانی سـازبدات.
سـنووری توركیا و عێراق كه وه‌كو ئاسایـشـترین ڕێـگای بازرگانی بۆ عێراق داده‌نرێت، چوونه سه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌رزی هه‌بووه له بازرگانی دوو لایه‌نه. كۆنتراكتچیـیه توركه‌كان ڕۆڵی سه‌ره‌كیـیان بینیوه له به‌ره‌وپـێشـه‌وه‌بردنی ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵـكراوی كورده‌كانی باكوری عێراق.
تاڵه‌بانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌نكه‌ره وه‌زیری سه‌رچاوه سـروشـتیـیه‌كانی له‌گه‌ڵـدا بووه كه له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی حیلمی گویله‌ر وتووێژی كردووه. پـرۆژه‌كان به مه‌به‌ستی ناردنی نه‌وت و گازی سـروشـتی عێراق بۆ توركیا سه‌رده‌سـته‌ی كارنامه‌یان بووه.
گویله‌ر وتی توركیا ئه‌یه‌وێت بـبێته وڵاتی ترانزێت بۆ سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی عێراق.
توركیا تازه ناوه‌ندیـیه‌كه بۆ نه‌وت و گازی سـروشـتی ئاسـیای ناوه‌ڕاست.
هه‌رچه‌ند بازرگانی له‌سه‌رده‌سـته‌ی كاره‌كانی سه‌رۆكی عێراقی بوو، به‌ڵام نیگه‌رانیـیه‌كانی ئاسایش باڵی به‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌یدا كێشـابوو.
له مانگی ڕابردوو هێزه‌كانی توركی دژ به سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان و یاخود په‌كه‌كه هێرشی كردبووه سه‌ر باكوری عێراق. ئه‌نكه‌ره تاوانباری په‌كه‌كه ده‌كات له به‌كارهێنانی عێراق وه‌كو بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشـبردنه سه‌ر هێزه‌كانی.
به‌غدا به توندی تاوانباری چوونه ژووره‌وه‌كه‌ی كردووه و ده‌ڵێت پـێشـێـلیـیه له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، به‌ڵام ئه‌نكه‌ر تاوانباری عێراق ده‌كات له سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی په‌كه‌كه.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان له نانخورادنێـكی نیوه‌ڕۆدا بۆ سه‌رۆكی عێراقی نیگه‌رانیـیه‌كانی دووباره كردۆته‌وه و ده‌ڵێت وڵاتان ئه‌ركێـكی دابونه‌ریتیـیان له‌سه‌ردایه بۆ شه‌ڕی دژ به تێرۆریزم.
تاڵه‌بانی پـێشـنیاری دروسـتكردنی ئه‌نجومه‌نێـكی باڵای كردووه كه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ردوو وڵاته‌وه به‌ڕێوه‌بچێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشـه به‌رده‌وامه‌كان.
هه‌رچه‌ند وادیاره به‌روپـێشـه‌وه‌چوونێـكی كۆنكریتانه كه‌م كراوه، به‌ڵام لێـكۆڵه‌ری ڕامیاری ئاكه‌ف ئێمره ده‌ڵێت سه‌ردانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی گرنگ بووه.
" پاش كرداری له‌شـكری له باكوری عێراق لایه‌نه سـایكۆلۆجی و ڕامیاریـیه‌كان زۆر گرنگن، سه‌ردانی تاڵه‌بانی بۆ توركیا له ڕووی دیبلۆماسـیـیه‌وه زۆر گرنگه. ئاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراقی و توركی، وه باشـتركردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانیان.
كاربه‌ده‌سـتانی توركی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی عێراقی وه‌كو ده‌سـتپـێـكردنێـكی گه‌رمبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كان ده‌بینن، به‌ڵام پـرۆسه‌كان وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌رخۆبێت.