له 23 ی مانگی یه‌كی ئه‌مسـاڵدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له باڵه‌خانه‌یه‌كی چه‌ند نهۆمی
گه‌ڕه‌كی زه‌نجیلی ڕۆژئاوای شـاری موسـڵی باكوری عێراق ڕوویدا، له ئه‌نجامدا زیاتر له 200 كه‌س كوژران و برینداربوون، هه‌روه‌ها زیانێـكی ماڵی زۆریشی لێـكه‌وته‌وه.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری موسڵ، ئه‌میر گۆران، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت چه‌ند ڕۆژێـكه سێ تێرۆریست له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی موسـڵه‌وه ده‌سـتگیركراون كه پلان دانه‌ری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بوون. ده‌شڵێت له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌رسێـكیان دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و په‌شـیمانی خۆیان ده‌ربڕیوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.