له هۆتێلی هه‌ورامان له شـاری هه‌ولێر كه ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری شـار كچه
ڕۆژنامه‌نووسی فه‌ره‌نسایی (سیسێن ئیمی بۆو) هه‌وڵێ ده‌سـتدرێژی سـێـكسی ده‌كرێته سه‌ر له لایه‌ن چه‌ند كه‌سـێكه‌وه و له ئاكامی به‌رگریـكردن له خۆی له لایه‌ن هێرشـبه‌ره‌كانه‌وه به چه‌قۆ بریندار ده‌كرێت.
ئه‌م ڕووداوه‌ش دوای نیوه شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه 7/8 ی ئادار ڕوویداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی هه‌ولێر عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت بۆ میدیاكان ئه‌و هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاست كرده‌وه و گوتی ئه‌م كچه ئێسـتا ته‌ندروسـتی باشه و لێـكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی هۆتیله‌كه ده‌كرێت بۆ گه‌یشـتن به كه‌سی یان كه‌سـانی تاوانبار چونكه ئه‌وان به‌رپـرسـن ئه‌گینا چۆن خه‌ڵـك ده‌توانێت كاتژمێر سێی نیوه شه‌و بێته ناو هۆتێله‌كه‌وه و بچێته ژووری یه‌كێـك له میوانه‌كانی ئه‌م هۆتێله.
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئه‌وه‌شی گوتووه كه كارمه‌ندانی هۆتێـله‌كه به‌رپـرسـن بۆیه گومان له خۆیان ده‌كرێت، وه ئه‌گه‌ر تاوانبار ئاشـكرا نه‌كه‌ن ئه‌وا هۆتێـله‌كه داده‌خرێت و ئه‌وانیش سـزاده‌درێن.
كچه ڕۆژنامه‌نووسی فه‌ره‌نسـایی (سیسێن ئیمی بۆو) ته‌مه‌نی 33 سـاڵه و ماوه‌یه‌كه له هۆتێـلی هه‌ورامان نیشـته‌جێـیه و ئه‌و ده‌ستدرێژیـیه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌شی كراوه‌ته سه‌ری كه بۆته هۆی برینداربوونی به سووكی جگه له ئازاری ده‌روونی له شـه‌وی هه‌شتی ئادار كه جه‌ژنی جیهانی ژنانه ئه‌نجام دراوه.