پـێـشـبینی ده‌كرێت لـێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی و عێراقی ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدای
پایته‌خت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ئاینده‌ی هه‌ردوو وڵات ده‌ست به دانوسـتاندن له‌سه‌ر هه‌ندێـك ڕێـكـكه‌وتنـنامه بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕایان كرۆكه‌ری باڵوێزی ئه‌مریكا بۆ عێراق ڕابه‌رایه‌تی تیمی دانوسـتاندنه‌كانی ئه‌مریكایی ده‌كات. وته‌بێژی پـنتاگۆن ده‌ڵێت واشـنتن پـێشـبینی ده‌كات دانوسـتاندنه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقیدا درێژخایه‌نبێت.
هاوكات لێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی ده‌ڵێن وتووێـژه‌كان به مه‌به‌سـتی گه‌یشتن به دوو ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی سه‌ره‌كین. لێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی یه‌كێـك له‌و ڕێـكـكه‌وتنـنامانه به كارنامه‌ی سـتراتیژی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئه‌مریكایی و عێراق ناوزه‌د ده‌كه‌ن. ده‌شڵێن ڕێـكـكه‌وتنێـكی له‌م جۆره بناغه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی هاوكاری درێژخایه‌نی ئابوری و مه‌سه‌له‌كانی ئاسایشی داده‌ڕێژێت.
هه‌روه‌ها لێـپـرسـراوانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن دانوسـتاندنه‌كان وتووێـژ له باره‌ی ڕێـكـكه‌وتنی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی هێزه‌كانیش له‌خۆده‌گرێت كه به‌هۆیه‌وه بنه‌مایه‌كی یاسایی بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له عێراقدا ده‌خولقێنێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ده‌سه‌ڵاتی مانه‌وه‌ی به هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌به‌خشێت له مانگی دوازده‌ی ئه‌مسـاڵدا به‌سه‌ر ده‌چێت و كۆتایی دێت.