سه‌رۆك وه‌زیری سـڕبیا ڤۆیسلاڤ كۆسـتونیكا ڕایگه‌یاندووه له‌سه‌ر پـۆسـته‌كه‌ی لاده‌چێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی بۆچوونی له هاوبه‌ندی حكومه‌تدا به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی كۆسـۆڤۆ هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیری سـڕبیا ڕۆژی شه‌ممه له كۆنفرانسـێـكی په‌یامنێریدا گوتی كه ئه‌مه دوایی حكومه‌ته‌كه‌یه. ناوبراو داواشی كرد هه‌ڵـبژاردنی زووتر له كاتی خۆی، واته له مانگی پـێـنجی ئه‌مسـاڵ له سـڕبیا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ڕێز كۆسـتونیكا ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئه‌و باوه‌ڕی به لایه‌نی به‌شدار له هاوپه‌یمانێـتی حكومه‌تی خۆی ناكات كه به توندی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كۆسـۆڤۆ جیاوازیـيان هه‌یه و به‌رهه‌ڵـستی مه‌سه‌له‌ی كۆسـۆڤۆیه.
كۆسـۆڤۆ مانگی ڕابردوو سه‌ربه‌خۆیی خۆی له سـڕبیا ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆك وه‌زیر ڤۆیسلاڤ كۆسـتونیكا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار بۆریس تادیچ كه پـشـتیوانی له ڕۆژئاوا ده‌كات جیاوازی هه‌بووه سه‌باره‌ت به چۆنێتی كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به جودابوونه‌وه‌ی كۆسـۆڤۆ كه نه‌ڕه‌زامه‌ندیـیان له‌سه‌ر هه‌یه. زۆربه‌ی سـڕبه‌كان خاكی كۆسـۆڤۆ كه زۆرینه‌ی دانیشـتووانه‌كه‌ی ئه‌لبانین به ناوه‌ندی مێژوویی وڵاتی سـڕبیای ده‌زانن.
به‌ڕێز كۆسـتونیكا داوای كردووه كه سـڕبیا هه‌موو په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بـبڕێت كه سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆیان به ڕه‌سمی ناسـیوه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز تادیچیش گوتوویه‌تی سڕبیا قه‌د ده‌ست له كۆسـۆڤۆ هه‌ڵـناگرێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی نزیـكتری له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌بێت. هه‌روه‌ها گوتووشێتی په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و مه‌سه‌له‌ی كۆسـۆڤۆ دوو شـتی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جیاوازن.