هه‌زاران كه‌س له پایته‌ختی ئیسـرائیل به‌شـداریـیان له ڕێوڕه‌سـمی به‌خاكسـپاردنی ئه‌و
هه‌شت قوربانیـیه‌یان كرد كه له ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شه‌وی پـێنجشه‌ممه‌ی خوێـندنگه‌یه‌كی ئاینی جولكه‌دا كوژران.
په‌لاماره‌كه به خراپـترین هێرش داده‌نرێت كه له ماوه‌ی ئه‌م دوو سـاڵدا له ناو ئیسـرائیلدا ڕوویدابێت و زۆر له دانیشـتووانی ئۆرشه‌لیمی سه‌رسـام كردووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێرشـبه‌ره‌كه ته‌قه‌ی لێـكراوه و كوژراوه و ئاشـكرابووه كه فه‌له‌سـتینیـیه‌كی ته‌مه‌ن 25 سـاڵه و خه‌ڵـكی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیمه. ئیسرائیل هاتوچۆی بۆ كه‌ناری ڕۆژئاوا سـنوورداركردووه، ئه‌و شوێنه‌ی كه چه‌كداره‌كه تا ڕۆژی شه‌ممه لێی ده‌ژیا.
گروپـی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی چه‌كدار نكۆڵی له‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی پـێشـووی كردووه كه تیایدا به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشـه‌كه ڕاگه‌یاندبوو.
له لایه‌كی تره‌وه كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لمه‌ناری حزبوڵڵای لوبنان پاش هێرشه‌كه ڕایگه‌یاند كه‌وا كۆمه‌ڵێـك به ناوی شه‌هید عیماد موغنیـیه كه پـێشتر نه‌ناسـراوه به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاندووه، وه‌لێ تا ئێسـتا ئه‌و قسـانه پـشتڕاست نه‌كراوه.
سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس و ڕێبه‌رانی تری جیهان هێرشه‌كه‌یان سه‌رزه‌نشت كرد.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل (ئاری میكایل) گوتی ئامانجی هێرشه‌كه له‌باربردنی هه‌له‌كانی به‌رقه‌راربوونی ئاشـتیـیه، به‌ڵام په‌یمانی دا وتووێـژه‌كانی ئاشتی به‌رده‌وامبـبێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش له شـاری عه‌ریشی سـینای میسریش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان كاربه‌ده‌سـتانی میسر و جیهادی ئیسلامی و حه‌ماس و نوێنه‌ری ئه‌مریكا (ده‌یڤد وه‌ڵچ) به‌سـترا و تیایدا مشـتومڕیان سه‌باره‌ت به پـێشنیارێـكی ئاگربه‌ست له نێوان میلیشـیا فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان و ئیسرائیل‌دا كردووه.