Accessibility links

ژماره‌ی كوژراوانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشته‌ 68 كه‌س


كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵـێن ژماره‌ی كوژراوانی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی به‌غدا گه‌یشـته‌ 68 كه‌س.

پـۆلیس گوتی پـتر له‌ 120 كه‌سی تریش برینداربوون له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و دوو بۆمبه‌ به‌ چه‌ند خوله‌كێـك به‌ دوای یه‌كتردا له‌ گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی پایته‌ختی عێراق ته‌قینه‌وه‌، هه‌روه‌ها زیانیش به‌ چه‌ند فرۆشـگایه‌ك و ئۆتۆمبیلێـكیش گه‌یشـتووه‌. كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

ئه‌فسه‌رێـكی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكا له‌ به‌غدا (كۆلۆنێـل ئێـڵن باتشلێت) له‌ ڕاگه‌یاندنێـكدا هێرشه‌كه‌ی به‌ كرده‌وه‌یه‌كی بێ هه‌سـتانه‌ ناوزه‌دكرد له‌و توندوتیژیـیانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی عێراق ده‌كرێن.

ئه‌م هێرشه‌ ڕوویدا سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی ئاستی توندوتیژیـیه‌كان له‌وه‌تای له‌ سـاڵی ڕابردووه‌وه‌ 30 هه‌زار سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق ڕه‌وانه‌ كراون.

له‌شـكری ئه‌مریكا گوتیشی ده‌ستكراوه‌ به‌ كشـانه‌وه‌ی نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی خۆیان له‌ عێراق و هیچ سه‌ربازی تر شـوێنی ئه‌وانیش ناگرێته‌وه‌. ئه‌و سه‌ربازانه‌ به‌شـێـك بوون له‌و هێزه‌ زیادانه‌ی ڕه‌وانه‌ی عێراق كرابوون له‌ سـاڵی ڕابردوودا له‌ پـێناو كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی كاتێـك ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر لێـواری شه‌ڕی ناوخۆیـیدا بوو.

XS
SM
MD
LG