Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێرانی بۆ عێراق

  • به‌شی ئه‌مریكا

عێراق و ئێران كه‌ پـێشتر جه‌نگێـكی 8 سـاڵه‌یان له‌ سـاڵانی هه‌شـتاكاندا له‌ دژی یه‌كتری كرد و تیایدا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌ هه‌ردوولا كوژران، وا ئێسـتا ئێران تاوانباركراوه‌ به‌وه‌ی چه‌كی پـێشـكه‌وتوو ده‌داته‌ گروپی میلیشـیا شـیعه‌كانی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هێرشـه‌كانیاندا له‌ دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی به‌كاریان بهێنن.

له‌ سـاڵی 2003 وه‌ و ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسـێن به‌ ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌و ده‌مه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات و پـێـگه‌ی ئێران له‌ عێراقدا له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌. به‌ڵام ئێسـتا عێراق و ئێران هه‌ڵـدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندی دۆسـتانه‌ی نێوانیان ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ش وێڕای تاوانباركردنی ئێران به‌ ده‌ستوه‌ردانی له‌ نێو كاروباری عێراقیدا.

ئایا سه‌ردانی یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئێرانی بۆ عێراق ده‌بێته‌ نموونه‌یه‌ك تا وڵاتانی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ چاوی لێـبكه‌ن و جێ‌پـێی هه‌ڵـگرن؟
ئایا ئامانجه‌ درێژخایه‌نه‌كانی ئێران له‌ عێراقدا چین؟

ئه‌مانه‌ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه‌ كه‌ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح میوانداری ده‌كات.

میوانانی به‌رنامه‌كه‌ش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
فه‌یسه‌ڵ عه‌لی، به‌پـرسی فایلی ئێران له‌ سه‌نته‌ری لێـكۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی كوردسـتان.

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆن ڕۆژانی هه‌ینی له‌ كاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتۆن به‌ شـێوه‌یه‌كی ڕاسـته‌وخۆ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG