سـیناتۆری كۆماری جۆن مه‌ككه‌ینی ته‌مه‌ن 71 سـاڵ به فه‌رمی له كۆشـكی سـپی پشتیوانی سه‌رۆك بوشی بۆخۆی به‌ده‌سـتهێنا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی پارتی كۆماری له چوار سـتاندا برده‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سندی سـهین له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وه‌ریـگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
جۆن مه‌ككه‌ینی سـیناتۆری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له كۆتایـیدا توانی پاڵێوراوێتی پارتی كۆماری بۆ پـێشـبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی مسـۆگه‌ر بكات باش یه‌كه‌م هه‌وڵه سهرنهكوتووهكهی كه هه‌شت سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕكه‌به‌ری سه‌ختی بوو له ئاكامدا له پـێشـبڕكێی كۆماریـیه‌كان له سـاڵی 2000 به‌سه‌ری زاڵ بوو و یاخود شـكسـتی پـێدا، سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش، ڕۆژی چوارشه‌ممه بانگهێشتی مه‌ككه‌ینی بۆ كۆشـكی سـپـی كرد و به گه‌رمی په‌سه‌ندی خۆی بۆ سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ده‌ربڕی.
" جۆن ئازایهتیـیهكی سه‌یری نیشـانداوه و هه‌روه‌ها كه‌سـایه‌تیـیه‌كی پابه‌ند و ئاماده بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌م سـاته، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه ئێمه له سهرۆكێـكمان ده‌وێت، كه‌سـێـك كه بتوانێت چاره‌سه‌ری بڕیاری سه‌خت و دژوار بكات، كه‌سـێـك كه‌وا خۆگربێت و پاشه‌كشێ نه‌كات له به‌رامبه‌ر مه‌ترسـیدا."
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه كه سـیناتۆری ئه‌ریزۆنا له ڕابردوو له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش ناكۆك بووه، ڕه‌خنه‌ی له نهخشـهدانانهكهی شه‌ڕی عێراق گرتووه و هه‌روه‌ها له سـیاسه‌تی بهڕێوهبهرایهتیـیهكه له‌سه‌ر ئه‌شـكه‌نجه‌دان، به‌ڵام مه‌ككه‌ین سوپاسی سه‌رۆك بوشی كرد سه‌باره‌ت به پـشـتیوانیـیهكهی.
" سوپاسی پـشتیوانیـیهكهی ده‌كه‌م، من سـوپاسـگوزاری خزمه‌ته‌كه‌ی ئه‌وم بۆ وڵاته‌كه‌مان، من به ته‌مام تا بكرێت پـێـكه‌وه بین له بۆنه‌كانی شـاڵاوی هه‌ڵـبژاردن ههڵـبهته كه له‌گه‌ڵ به‌رنامه یه‌كجار زۆره‌كه‌ی سه‌رۆك بگونجێت."
له‌به‌ر نزمی ڕێژه‌ی په‌سه‌ندی گشتی بۆ سه‌رۆك بوش، په‌یوه‌ندی نزیـك له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆی هه‌یه زیان به سـیناتۆر مه‌ككه‌ین بگه‌یه‌نێت له نێو هه‌ندێ له ده‌نگده‌راندا. به‌ڵام سه‌رۆك بوش هێشـتاش پـشتیوانی زۆره له نێو زۆر له كۆنه‌پارێزه كۆماریـیه‌كاندا كه مه‌ككه‌ین پێویسـتی به پشـتیوانی ئه‌وان ده‌بێت بۆ بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵـبژاردنی گشتی.
هاوینی ڕابردوو زۆر له شـاره‌زایان به‌روه‌خت شـكستخواردنی شـاڵاوهكهی سـیناتۆر مه‌ككه‌ینی ڕاگه‌یاند چونكه هه‌ڵوێسـته‌كه‌ی له‌مه‌ڕ شه‌ڕی عێراق و پـشـتیوانی بۆ ڕیفۆرمێـكی به‌رفراوانی كۆچـبه‌ران بووه مایه‌ی ده‌ربڕینی ناپهسهندیـیهكی یه‌كجار زۆر هه‌روه‌ها ناچار بوو كه قهرزێـكی بانكی وه‌ربگرێت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به شـاڵاوهكهی بدات.
به‌ڵام مه‌ككه‌ین كه‌سـێـكی خۆگره. وه‌كو كۆنه فڕۆكهوانێـك له ده‌می شه‌ڕی ڤێتنام ناوبراو له ڕووداوێـكی موشه‌كی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بكوژرێت و به ئاسـتهم ڕزگاری بوو. سێ مانگ دواتر له ئه‌ركێـكی بۆردومانكردنیدا لێـیدرا و كه‌وته خوارێ و بۆ ماوه‌ی پـێنج سـاڵ و نیو زیندانێـكی شه‌ڕی ڤێـتنام بوو.
مه‌ككه‌ینی ته‌مه‌ن 71 سـاڵ ده‌بێته به ته‌مه‌نترین ئه‌مریكایی كه تا ئێسـتا هه‌ڵـبژێردرێت بۆ یه‌كه‌م ماوه و یاخود یه‌كه‌م تێرم وه‌ك سه‌رۆك ئه‌گه‌ر بتوانێت له هه‌ڵـبژاردنی گشـتی مانگی یازده به‌سه‌ر پاڵـێوراوی دیموكرات سه‌ربكه‌وێت.
سـیناتۆر مه‌ككه‌ین وتی هه‌ردوو نه‌یاری دیموكرات سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن و سـیناتۆر باراك ئۆباما دره‌نگانێـكی ڕۆژی سـێشه‌ممه ته‌له‌فونیان بۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی پـیرۆزبایی لێـبكه‌ن به بۆنه‌ی وه‌ده‌سـتهێنانی پاڵـێوراوێتیـیهكهی و به‌ڵێنی دا كه شـاڵاوێـكی ڕه‌وا ئه‌نجام بدات و وتی:
" من جارێـكی تر به‌ڵـێنی شـاڵاوێـكی ڕێزگرتووانه ئه‌ده‌م. شـاڵاوێـكی ڕێزگرتن له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌سه‌له‌كان و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رچاوترین جیاوازی و ڕوانگه‌كانی كه ئێمه بۆ پاشه ڕۆژی ئه‌مریكا هه‌مانه."
هه‌روه‌ها وتی سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر شـارهزایـیهكهی له بواری ئاسایشی نیشـتیمانی و سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه. سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین به ڕژدی پـشـتیوانی ده‌كات له هێشـتنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له عێراق تا ئه‌و كاته‌ی پـێویست بكات بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه. ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه" ههڵـبژاردنێـك بدۆڕێنێت نه‌ك شه‌ڕێـك."