Accessibility links

كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن توركیا بۆردومانی باكوری عێراقی كردووه‌


كاربه‌ده‌سـتانی كوردی عێراقی له‌ باكوری عێراق ده‌ڵێن فڕۆكه‌ له‌شـكریـیه‌كانی توركی بۆمبـبارانی ناوچه‌كه‌یان كردوون، هه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره‌ كردارێـكی گه‌وره‌ی دژ به‌ سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام دابوو.

كاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ وتیان بۆمبه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ئوسـتانی هه‌ولێر، نزیـك به‌ سـنووری توركیا، هیچ ڕاپـۆرتێـكی ده‌مه‌وده‌سـت له‌ باره‌ی زیانه‌كانه‌وه‌ نه‌بووه‌.

توركیا پـشـتڕاستی ڕاپـۆرته‌كه‌ی نه‌كردووه‌.

له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی ئاسـمان و زه‌مینی توركی به‌ هه‌شت ڕۆژ له‌ هێرشـبردنیان بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوه‌ كورده‌كان له‌ باكوری عێراقدا به‌ كۆتایی هێنا. له‌شـكر وتی هێرشه‌كه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان بووه‌ و به‌ لایه‌نی كه‌م 240 میلیشـیایان كوشـتوون. به‌ڵام سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان پـشتڕاستی ئه‌و زیانانه‌یان نه‌كردوون.

حكومه‌تی عێراق له‌ به‌غدا دژ به‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌كه‌ی توركیا بێزاری ده‌ربڕیبوو و وتبووی پـێشـێـلیـیه‌ له‌ سه‌روه‌ری عێراق.

سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی بڕیار وایه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی سه‌ردانی توركیا بكات.

XS
SM
MD
LG