ئێران ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌حكوم ده‌كات بۆ داسه‌پاندنی
سـزای نوێ له‌سه‌ر تاران سه‌باره‌ت به به‌رنامه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " ناپه‌سه‌نده."
ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد و گه‌مارۆكانی كه ئێسـتا هه‌نه توندتر ده‌كات له‌سه‌ر بازرگانی هه‌روه‌ها له سه‌ردانیـكردن و سه‌رمایه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی ده‌سـتیان له به‌رنامه‌كانی ناوه‌كی موشـه‌كی تاران هه‌یه.
سـزاكان داسه‌پـێـندران له‌به‌ر نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه ئێران چه‌كی ناوه‌كی سـازبكات، به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیـیانه‌یه و یاخود بۆ مه‌به‌ستی سـڤیلیـیه.
باڵـیۆزی ئێران بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌حمود خه‌زایی ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆته ئامێرێـكی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی نیشـتیمانی بۆ چه‌ند وڵاتێـكی كه‌م.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا ڕۆژی سێشه‌ممه وتی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌یه‌كی سـیاسی جدیـیه بۆ تاران سه‌باره‌ت به پـێویسـتی ئه‌و بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌كه و له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی.