Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سـزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت


ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی بۆ خسـتنه‌ سه‌ری

گه‌مارۆی سـێهه‌م بۆ سه‌ر ئێران داوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ نایه‌وێت پـیـتاندنی یۆرانیۆمی ڕابگرێت.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 14 له‌ كۆی 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگیان بۆ په‌سه‌ندكردنی سه‌پاندنی سـزا نوێـیه‌كان دا.

به‌ڵام وڵاتی ئه‌نده‌نوسـیا ده‌نگی به‌ بڕیاره‌كه‌ نه‌دا چونكه‌ باڵیۆزه‌كه‌ی ده‌ڵێت پـێی وانیـیه‌ گه‌مارۆی زیاتر یارمه‌تی به‌ هه‌لومه‌رجه‌گه‌ بدات.

بڕیاره‌كه‌ گه‌مارۆی ئێسـتای ئابوری له‌ بواره‌كانی بازرگانی، هاتوچۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ و ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی دارایی ئه‌و كه‌سـانه‌ی له‌ پـرۆگرامی ناوه‌كی و موشـه‌كی ئێراندا ده‌ستیان هه‌یه‌ توندتر ده‌كات.

گه‌مارۆكان بۆیه‌ خرانه‌ سه‌ر ئێران چونكه‌ ئه‌و وڵاته‌ نایه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بداته‌وه‌، هه‌روه‌ها نیگه‌رانیش له‌ گۆڕێدایه‌ كه‌ ئێران خه‌ریكی سـازكردنی چه‌كه‌ ناوه‌كیـیه‌كان بێت.

ئێران ده‌ڵێت پـرۆگرامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به‌ مه‌به‌سـتی ئاشتیخوازانه‌یه‌.

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مریكا گۆردن جاندرۆ ده‌ڵێت ئێران له‌ نێوان دوو بژاره‌دایه‌، یان ئه‌وه‌تا‌ وه‌ده‌سـتهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوكاری له‌گه‌ڵ باقی دونیادا و یان درێژه‌دان به‌ دوره‌په‌رێزی خۆی.

سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان مارگرێت به‌شـیر ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و هاوكارمان كاوه‌ كرمانج وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:58 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG