وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له ڕێبه‌رانی فه‌له‌ستین و
ئیسرائیل كردووه كه ده‌سـتبه‌جێ وتووێـژه‌كانی ئاشـتی بخه‌نه‌وه گه‌ڕ و ڕایگه‌یاند كه بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دانوسـتاندنی گه‌ره‌كه نه‌ك ده‌سـتنیشـانكردنی تاوان.
هاوكات خانم كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی ڕێـكخراوی حه‌ماس ده‌بێت موشه‌كبارانی خه‌ڵـكی سـڤیلی ئیسـرائیل ڕابگرێت و گوتیشی ئه‌مریكا نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به ژیانی خه‌ڵـكی سـڤیلی فه‌له‌سـتینی كه له شه‌ڕ و پـێـكداداندا گیریان خواردووه.
خانم ڕایس ئه‌مانه‌ی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسـر ڕاگه‌یاند پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسـری حوسـنی موباره‌ك و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یث.
بڕیاره هه‌ردوو ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی سـازبدات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی خانم ڕایس یه‌ك ڕۆژ پاش كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل له باكوری غه‌ززه دێته كایه‌وه و دوای پـێـنج ڕۆژ له هه‌ڵـمه‌تی له‌شـكری كه زیاتر له 100 میلیتان و خه‌ڵـكی سڤیلی فه‌له‌سـتینی كوشت له‌گه‌ڵ 2 سه‌ربازی ئیسـرائیلیدا.
هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵی حه‌ماس ئه‌و كشـانه‌وه‌یه‌ی به سه‌ركه‌وتنی خۆیان داناوه، به‌ڵام به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت به‌ڵێنی داوه كرداری له‌شـكری زیاتر بكات له غه‌ززه كه حه‌ماس له‌وێوه ئیسرائیل موشـك باران ده‌كات.