سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ردانێـكی مێژوویی دوو
ڕۆژی بۆ عێراق كرد، به‌وه‌ش بووه به یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.
هاوكات گه‌لێـك كه‌ردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كه‌وتۆته‌وه و به ئاشـكرا به‌شـێـك له سوننه‌كانی عێراق ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ری ده‌ربڕیوه و هه‌سـتاون به سـازكردنی خۆپـیشـاندان و ڕێـپـێوان و له پاڵیشـیدا ئاڵای ئێرانیـشیان سـووتاندووه.
به مه‌به‌ستی تیشـك خسـتنه سه‌ر ئه‌م كاردانه‌وانه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ند سـیاسه‌تمه‌دارێـكی سوننه و شیعه‌ی عێراقدا ئه‌نجامداوه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه. سـیاسه‌تمه‌داره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
دكتۆر عه‌دنان ئه‌لدلێمی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی ئه‌لته‌وافوقی عێراقی.
دكتۆر سـاڵح موتڵه‌گ، سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی.
یاسین مه‌جید، ڕاوێـژكاری میدیای سه‌رۆك وه‌زیری عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:19 خوله‌كه.