سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشی به‌هۆی سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیه‌كه‌ی
سه‌رۆكی ئێرانی بۆ عێراق، دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له به‌غدای پایته‌خت ته‌قیـنه‌وه و به‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی تری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بوونه قوربانی.
پـۆلیس ده‌ڵێت كوشنده‌ترین ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌وه بووه كه له گه‌ڕه‌كی باب ئه‌لموعه‌ظه‌می ناوه‌ندی به‌غدا ڕوویداوه كاتێـك ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراون و زیاتر له 40 كه‌سی تریش برینداربوون.
له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداش، كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن خۆكوژێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆی داوه به خاڵێـكی پـشكنینی له‌شـكری عێراق و له ئه‌نجامدا 2 پـۆلیس كوژراون و 5 كه‌سی تریش برینداربوون. هه‌روه‌ها ماڵه‌كانی نزیـك له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه زیانی گه‌ره‌یان پـێـگه‌یشـتووه.
له لایه‌كی تره‌وه، به‌رپـرسـانی پـۆلیس عێراق له شـاری به‌سـره‌ی باشوری وڵات ده‌ڵێن كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار بۆسه‌یه‌كیان بۆ كاروانی ماشـێـنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی پارێزگای به‌سـره كۆلۆنێـل قاسم عوبه‌یدی ناوه‌ته‌وه و 3 له پاسه‌وانه‌كانیان كوشـتووه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له شـاری سـامه‌ڕای باكوری به‌غدا 4 هاوڵاتی عێراقی كوژراون كه منداڵێـك له نێوانیاندا بووه و هه‌روه‌ها 6 كه‌سی دیكه‌ش له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا برینداربوون. به‌رپـرسـیارێتی هێرشه‌كه‌ش خراوه‌ته ئه‌ستـۆی ئه‌لقاعیده له عێراق.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی شـاری به‌غدا په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سروه عه‌بدولواحد له‌و شـاره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:13 خوله‌كه.