سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ عێراق لاپه‌ڕه‌یه‌كی
نوێی له په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دوژمن به یه‌كی پـێشـوودا هه‌ڵـداوه‌ته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاش گه‌یشتنی بۆ به‌غدا مه‌حمود ئهحمهدینهژاد له‌سه‌ر فه‌رشی سوور له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراقه‌وه پـێشـوازی لێـكرا.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕێبه‌ر، مه‌حمود ئهحمهدینهژاد وتووێـژه‌كانی به زۆر پـۆزێتیڤانه ناوزه‌دكرد و گوتی عێراقێـكی پـێشـكه‌وتوو و به‌هێز و یه‌كگرتوو له به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌دایه.
پاشـان سه‌رۆكی ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌رۆك بوشی ڕه‌تكرده‌وه كه گوتبووی تاران چه‌كی پـێشـكه‌وتوو بۆ عێراق ڕه‌وانه ده‌كات كه خه‌ڵـكانی عێراقی و ئه‌مریكایی پـێ‌ده‌كوژرێن.
مه‌حمود ئهحمهدینهژاد گوتیشی ئاڕاسـته‌كردنی تاوان به بێ به‌ڵـگه كێشـه‌كان له ناوچه‌كه‌دا پـتر ده‌كات. هه‌روه‌ها له قسه‌كانیدا گوتی گه‌لی عێراقیش" ئه‌مریكایان خۆش ناوێت."
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی جه‌لال تاڵه‌بانیش باسی له موجاهیدینی خه‌لق كرد و به ڕێـكخراوێـكی تێرۆریستی ناوبردن و گوتی بوونیان له عێراق ناده‌ستوریـیه و به‌غدا هه‌وڵی ده‌ركردنیان ده‌ات.
پاشـان سه‌رۆكی ئێران به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ڕێـكه‌وت و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی كۆبووه‌وه.
ده‌مڕاسـتێـكی له‌شـكری ئه‌مریكا (گریگری سـمث) ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی ئێران له‌وانه‌یه یارمه‌تی له به‌رقه‌راركردنی ئارامی و ئاسایش له عێراقدا بدات.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی ئێران بۆ عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دانیال شێرف له هه‌ولێره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:09 خوله‌كه.